نیشانەکانی هەستیاریی به‌ گه‌نم

 
ته‌ندروستی‌ - 

هەستیاری بۆ گلۆتین بە بکوژێکی بێدەنگ هەژماردەکرێت، چونکە توانای هەیە کاریگەریی نەرێنیی زۆر و درێژخایەنی لەسەر جەستە هەبێت و زۆرجار توشبووانی ئاگاداری دەرکەوتنی نیشانەکانی نین.

گلۆتین پێکهاتەیەکی خۆراکییە کە لەناو جۆ، و ئارد، و نان، سەمون و هەموو بەرهەمێکی گەنمدا هەیە و ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك نیشانه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی تەندروستییەوە خراونەتەڕوو پێویسته‌ هه‌مووان لێی به‌ئاگابن.

-دروستبوونی گرفت لە سیستمی هەرس، ڕیخۆڵە و ئاوسانی گەدە.

-گۆڕانکاریی نائاسایی کێشی جەستە.

-ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆناتی جەستەدا.

-دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی بەردەوام.

-دەرکەوتنی گرفتەکانی پێست و نینۆک.

-لاوازبوونی پوکەکان و دەرکەوتنی گرفتەکانی دەم و ددان.

-کەمبوونەوەی ئاسن و کەمخوێنی.

-پەڵەکانی سەر پێست، یاخود دەرکەوتنی بەڵەکی.

س: تاقیگه‌ی د.گۆڤه‌ند 


PM:02:11:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 3061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌