پێشمه‌رگه سپۆرت -
یۆرگن كلوپی ئه‌ڵمانی وراهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ رووبه‌رووی پیپ گواردیۆلا ده‌بێته‌وه‌و وجه‌ختده‌كاته‌وه وه‌رزی داهاتوو نازناوی پریمه‌رلیگ به‌ده‌ستده‌هێنن وگواردیۆلاش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كلوپ راهێنه‌ری لپڤه‌رپوڵ وتی: وه‌رزێكی قورسمان به‌ڕێكرد و و سیتی له دوو وه‌رزدا توانی 98 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش كارێكی باشه .
وتیشی: وه‌رزی داهاتوو به به‌هێزی ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ده‌بینه پاڵه‌وان .
له به‌رامبه‌ردا پیپ گواردیۆلا وه‌ڵامی كلوپ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت : وه‌رزی داهاتووش به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵ كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كه‌ین وله‌م وه‌رزه به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه