پێشمه‌رگه سپۆرت -
ژه‌می به‌ربانگ گرنگترین ژه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه که پێویسته بایه‌خی پێ بدرێت و به هێواشی بخورێت و خواردنه‌کان به باشی بجورێت و پێویسته مرۆڤ دوای خواردن ڕاسته‌وخۆ پاڵ نه‌که‌وێت، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باشترین و خراپترین خۆراكه‌كانی بۆ كاتی به‌ربانگ له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون كردۆته‌وه.
ڕۆژوو به یه‌ک ده‌نک خورما یان یه‌ک ده‌نک قه‌یسی یان یه‌ک قاش کاڵه‌ک یان دوو بۆ سێ ده‌نک مێوژ بشکێنرێت له‌گه‌ڵ یه‌ک په‌رداخ ئاوی فێنک یان ئاسایی.
-باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ :
1- یه‌ک قاپی بچووک شۆربا : وه‌ک په‌ڵپینه به‌ترش ، شۆربای قارچک ، سوپی مریشک ، شۆربای سه‌وزه .
2- یه‌ک قاپی بچووک زەڵاتە : ته‌ماته له‌گه‌ڵ خه‌یار یان ترۆزی یان کاهوو، ده‌توانرێت هه‌موو سه‌وزه‌یه‌کی تری تێکه‌ڵ بکرێت وه‌ک چه‌ونده‌ر ، بیبه‌ر ، برۆکلی ، بیبه‌ر ، زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ لێمۆ یان سندی .
3- یه‌کیک له‌م خۆراکانه :
- یه‌ک قاپ برنج + ۱ قاپ شله‌ی باینجان یان فاسۆلیای سه‌وز یان كوله‌كه یان بامیە + یه‌ک پارچه‌ی بچووک گۆشتی سوور بی به‌ز یان مریشک بێ پێست .
-یه‌ک قاپ یاپراخی گه‌ڵامێو + یه‌ک قاپی بچووک پاقله‌ی سه‌وز یان یه‌ک قاپ یاپراخی سڵق .
-۱ ماسی بر‌ژاو + ۱ بۆ دوو نانی تیری .
-یه‌ک قاپ نۆکاو .
- سێ بۆ چوار شفته یان کوبه .
- یه‌ک قاپ ماست + دوو کولێره یان دوو نانی تیری.
- یه‌ک قاپ ته‌ماته‌ی سوورکراوه + دوو کولێره یان دوو نانی تیری .
- شیش سینگی مریشك یان گۆشت یان جگه‌ری بر‌ژاو + ۲ شیش سینگی ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + دوو نانی تیری .
-یه‌ک قاپ ساوه‌ر یان قه‌له خه‌رمان .
4- یه‌ک کووپ چا یان قاوه: به‌ڵام له ڕووی زانستیه‌وه باشتره چا یان قاوه یه‌ک سه‌عات دوای خواردن بخورێته‌وه .
- خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ :
1- کفته یان سه‌روپێ .
2- شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌کان .
3- خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.
4- شیرینی و ئیشی هه‌ویر و سارده‌مه‌نی .
5- ڤاست ڤوود .
- تێبینی :
- پێویسته ڕۆژوه‌وانانی به‌ڕێز پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کانی مانگی ڕه‌ه‌زان ببن و دوور که‌ونه‌وه له هه‌ڵه باوه‌کان که پێشتر له‌م په‌یجه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
- ئه‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون، ڕێجیمی ڕه‌مه‌زان له په‌یجه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه .