پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێڵ مێسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستبه‌رداری سێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان بن .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مێسی به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه له‌گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه له كۆتینهۆی به‌ڕازیلی وراكیتیچی كرواتی وئۆمتیتی به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی بن .
له پاش ماڵئاواییكردنیان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له ئاستی یاریزانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه گیرا وبه تایبه‌تیش كۆتینهۆ و مێسیش ده‌یه‌وێت ئه‌و سێ یاریزانه تیپه‌كه جێلهێڵن وبه ئه‌ستیچره‌ی نوێ شوێنه‌كانیان پڕكرێته‌وه .