ته‌ندروستی -
که‌مکردنه‌وه‌ی یان نه‌هێشتنی تینوویه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی زۆر له هاوڵاتیان به داوای وه‌ڵامه‌که‌ی دا ده‌گه‌ڕێن، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته باس ده‌كات.
چۆن تینوو نه‌بم له کاتی ڕۆژوو گرتن :
1- خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو، هه‌موو نیو كاتژمێرێك جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه، ئاوه‌که فێنک بێت یان ئاساییه باشتره له ئاوی زۆر سارد.
2- خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده سێ بۆ چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت .
3- دوور بکه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کووپ له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه.
4- هه‌وڵ بده خواردنی کوڵاو و بر‌ژاو بخوێت و له خواردنی سورکراوه دوور که‌ویته‌وه.
5- زۆرتر سه‌وزه و میوه بخۆ به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم وه‌ک مۆز ، سندی ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه ڕێواس ، شلیک .
6- خۆت به دوور بگره له خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.
7- هه‌وڵ بده چه‌رسی سوێر کراو نه‌خوێت، ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته به کاڵی بێت و ڕۆژانه بڕه‌که‌ی له ناو له‌پی ده‌ست زیاتر نه‌بێت.
8- پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت دوا بخرێت، خواردنی زه‌ڵاته له کاتی به‌ربانگ و پارشێو زۆر به سووده.
9- دوور که‌وتنه‌وه له مانه‌وه له شوێنی گه‌رم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و ئه‌نجام دانی وه‌رزشی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌یانیان له ترسی وشک بوونه‌وه.
10- که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی ( نه‌خواردنی باشتره ) ، رۆژووه‌که‌ت به میوه‌یه‌ک بشکێنه ، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد، هه‌فته‌ی دوو جار و دوو كاتژمێر دوای به‌ربانگ ، له بری ئه‌وه مێوژ و قه‌یسی وشک کراو بخۆ.
11- له جیاتی شه‌ره‌به‌تی ئاماده‌کراو و گیراوه، شه‌ربه‌تی فرێش له ماڵه‌وه ئاماده بکه و بیخۆره‌وه.