پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ناوی ئه‌ستێره‌یه‌كی تری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام ده‌به‌ستێته‌وه به یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌رسامن به تواناكانی ڤان دی بیكی هۆڵندی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه بلۆگرانا هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات له پێناو گواستنه‌وه‌ی ڤان دی بیك دا ئه‌گه‌رچی یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید وناپۆلی وبورسیا دۆرتمۆند وتۆتنهامیش ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی ده‌كه‌ن .
ڤان دی بیك ی 22 ساڵ له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی هۆڵندی 15 گۆڵی له 47 یاریدا تۆماركردووه .