پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وتی : قسه‌م له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌م كردووه و به‌ڵێنی پێداوم كه پاڵشتی من وته‌واوی یاریزانه‌كان بكات .
ڤالڤێردی وتیشی : ده‌مه‌وێت به به‌هێزی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ربكه‌وم و من زۆر خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه زۆرێك له رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و راهێنه‌ره ده‌بێت .