ته‌ندروستی -
كه‌می یۆد له جه‌سته‌دا واده‌كات نیشانه‌ی چه‌ند گرفتێكی ته‌ندروستی له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ربكه‌وێت چونكه ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد" غوده" و هاوسه‌نگی هۆرمۆنی جه‌سته پشت به بوونی یۆد ده‌به‌ستن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه هه‌ر تاكێك ڕۆژانه پێویستی به بڕی 100- 200 مایكرۆ گرام له یۆد ده‌بێت و ئه‌م بڕه‌ش به گوێره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز ده‌گۆڕێت بۆ نمونه ئافره‌تی دووگیان ڕۆژانه پێویستی به بڕی 200 مایكرۆگرام له یۆد هه‌یه و ئه‌گه‌ر له‌و بڕه كه‌متر بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره ئافره‌تی دووگیان كۆرپه‌كه‌ی له‌بار بچێت.
یۆد پێكهاته‌یه‌كی زۆر گرنگه كه كاری ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد چالاك ده‌كات و ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له گه‌شه‌ی جه‌سته و مێشكی مرۆڤ و كه‌می یۆد له جه‌سته‌دا واده‌كات مرۆڤ نه‌خۆشی غوده‌ی توش ببێت، پزیشكه‌كان پێنج نیشانه‌یان ده‌ست نیشان كردووه كه ئاماژه‌یه بۆ كه‌می یۆد له جه‌سته‌دا له‌وانه‌ش:
1- هه‌بوونی كێشه له قژ و پێستدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كانزایه له له‌شیاندا كه‌مبێت ئه‌وه پێستی سه‌ریان ده‌خورێت و قژیان وشك ده‌بێته‌وه و زۆر هه‌ڵده‌وه‌رێت.
2-زیاد بوونی له‌پڕی كێش، به‌هۆی سست بوونی كرداری زینده‌چالاكی ناو جه‌سته‌وه و كه‌م سوتانی كالۆری واده‌كات كێش زیاد ببێت.
3-به‌رده‌وام هه‌ستكردن به سه‌رما، ئه‌مه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی كه‌می یۆد له جه‌سته‌دا چونكه زینده چالاكیه‌كانی له‌ش خاوه ووزه‌ی كه‌متر ده‌نێردرێت بۆ ته‌واوی له‌ش و به‌مه‌ش جه‌سته سارد ده‌بێته‌وه.
4-هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت دوای ئه‌نجامدانی كه‌مترین چالاكی و كار.
5-قه‌بزی به‌رده‌وام، پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی گرفتێك له ڕژێنه‌كانی په‌ریزادا دروست ببێت ئه‌وه كه‌سه‌كه توشی قه‌بزی ده‌بێت.