پێشمه‌رگه سپۆرت -
سه‌ر له به‌یانی ئەمڕۆ هه‌ینی 10 ئایاری 2019 به یاوه‌ری وه‌فدێكی حكومی ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی وه‌رزشی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ڕیاز ئه‌لعوبێدی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كران .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهێنانی به‌ڕێز وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و شاندی یاوه‌ری كردوو هه‌روه‌ك باسێكی له مێژووی دروست بوونی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی تیپه جیاوازه‌كانی بۆ میوانان كردوو پاشان ئه‌حمه‌د ڕیاز وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و گرنگی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق به‌رز نرخاند .
له كۆتایش شاندی میوان هۆڵ و یه‌كه وه‌رزشیه‌كانی یانه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و هیوایی سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوونی زیاتریان بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خواست ، .