‌ئەبیداڵ لەگەڵ ئەستێرەیەكی زۆر گرنگ دەگاتە رێكەوتن


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

رۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە یانەی بەرشەلۆنە گەیشتۆتە رێكەوتن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆگواستنەوەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی وئەستێرەی رۆحی بلانكۆس .

رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەریك ئەبیداڵی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ گریزمان لەسەر هەموو مەرجە تاكە كەسییەكانی ئەو یاریزانە گەیشتونەتە رێكەوتن ویانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژوو دەكات ، هاوكات موچەی ساڵانەی نزیكەی 23 ملیۆن یۆرۆ دەبێت . 

گرێبەستی گریزمان لە كۆتایی وەرزی 2022- 2023 كۆتایی دێت لەگەڵ یانەكەیدا ومەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 120 ملیۆن یۆرۆیە .



PM:01:51:10/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌