ته‌ندروستی -
زۆرجار ده‌وترێت خواردنی گێزه‌ر بینای چاوه‌كان به‌هێز ده‌كات به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئاشكرایانكردووه خواردنێكی دیكه چه‌ند جارێك له گێزه‌ر به‌سوود تره بۆ چاو.
گۆڤاری پزیشكی " جۆرناڵ كلینیكال" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی نوێ ئاشكرای كردوه خواردنی هێلكه مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كی چاو ده‌پارێزێت كه مرۆڤ له چونه ته‌مه‌نیدا توشی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه بینای چاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌ناو هێلكه‌دا چه‌ند جۆرێك له خۆراكی گرنگ هه‌یه كه‌به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كار له توانای بینای چاوه‌كان ده‌كات له‌وانه‌ش" لۆتین و زیاكسانسین جگه له‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌ره‌یه‌ك له ڤیتامین "D و B6 , B12" و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت ئه‌وه كارناكاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن.