زیدان كۆتا هه‌ڵوێستی‌ له‌سه‌ر داهاتووی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ یانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

زه‌ینه‌دین زیدانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید داهاتووی‌ لوكا مۆدریجی‌ كرواتی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ . 

رادیۆی‌ كادینا كوپی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زیدان  به‌ لوكا مۆدریجی‌ راگه‌یاندووه‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆڵی‌ سه‌ره‌كیشی‌ ده‌بێت له‌ یانه‌كه‌یدا. 

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاشكراشی‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ كه‌می‌ داهاتوودا كارگێڕی‌ ریاڵ مه‌درید بۆ یه‌ك وه‌رزه‌ی‌ تر درێژه‌ ده‌كاته‌وه‌ . 



PM:02:28:09/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌