پێشمه‌رگه سپۆرت -
مینۆ رایۆی بریكاری زۆرێك له یاریزانه ناوداره‌كانی جیهان له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵییه‌وه سزا ده‌درێت .
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه مینۆ رایۆلای بریكاری هه‌ریه‌كه له پۆگبا و ئیبراهیموڤیج و دی لێخت له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له هه‌موو كار وچالاكێك راگیراوه ئه‌مه‌ش به‌هۆی قسه وتن به یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته .
ئه‌م هه‌واڵه‌ش بۆ یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه زۆر باشه له به‌ر ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی دی لێخت بۆ به‌رشه‌لۆنه ئاسانتر ده‌بێت وهاوكات ریاڵ مه‌دریدش ده‌یه‌وێت پۆگبا بگوازێته‌وه‌و ورایۆلاش داواكاری زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دوو یاریزانه هه‌بووه .