ته‌ندروستی -
به شێوه‌یه‌كی سروشتی مانگی ڕه‌مه‌زان جیاوازتره له مانگه‌كانی دیكه‌ی ساڵ و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاته‌كانی دیكه‌ی ساڵ وه‌رزش ده‌كه‌ن له‌م ماوه‌یه‌دا له وه‌رزشكردن دوور ده‌كه‌ونه‌وه به‌هۆی لاوازی و كه‌می ئاستی ووزه‌ی له‌شیان.
به‌ڵام له‌رٍِاستیدا دووركه‌وتنه‌وه له ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان له‌م مانگه‌دا چاره‌سه‌ر نییه چونكه وه‌رزشكردن كاریگه‌ری زۆر به‌سوودی ده‌بێت له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته و ئارام كردنه‌وه‌ی ده‌رون و چالاككردنی سوڕی خوێن و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ستاته ده‌رونیانه‌ی تاك له‌سه‌ری دروست بووه.
زۆر خواردن له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا و كه‌می جوڵه هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی زیاد بوونی كێش، باشترین كاتیش بۆ وه‌رزشكردن له‌م مانگه‌دا له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێودایه و باشتریش وایه سێ بۆ چوار كاتژمێر دوای ڕۆژوو شكاندن و له هه‌وای كراوه‌دا وه‌رزش بكرێت و باشترین چاره‌سه‌ره بۆ قورسی هه‌رسی گه‌ده.
ده‌شكرێت یه‌ك كاتژمێر پێش ڕۆژوو شكاندن وه‌رزش بكرێت به‌ڵام باشتر وایه له شوێنی فێنكدا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته .