‌ڤالڤێردی‌ قسه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ پاری‌ دووباره‌ كرده‌وه‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی‌ ئیسپانی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دڵته‌نگی‌ خۆی‌ به‌ ماڵئاواییكردنی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا نیشانداو هاوكات شگسته‌كه‌شی‌ خسته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌ .

له‌ پاش یارییه‌كه‌و له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڤالڤێردی‌ وتی‌: لیڤه‌رپوڵ باشترین یانه‌یه‌ له‌خولی‌ ئینگلیزی‌ و ئه‌وان له‌ ئێمه‌ باشتربون و شایسته‌ی‌ گه‌یشت بوون به‌ یاریی‌ كۆتایی .

ڤالڤێردی‌ به‌رپرساریه‌تی‌ شكستكه‌شی‌ خسته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌ ووتی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ هانده‌ران ده‌كه‌م وهه‌مووكاتێكیش له‌ تۆپی‌ پێدا براوه‌ نابێت .


PM:02:40:08/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌