پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك بۆ رۆژنامه‌نوسان بدات له پاش شكستی تیپه‌كه‌ی و ماڵئاوایكردنیان له یانه پاڵه‌وانه‌كان .
به‌رنامه‌ی چرینگیتیۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه له پاش یارییه‌كه مێسی چۆته شوێنی لێدوانه‌كان و به‌ڵام هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌سه‌ر ماڵئاوایكردنیان .
به‌ڵام به‌رنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه مێسی توڕه‌بونێكی زۆر زۆری پێوه دیار بووه .
شه‌وی رابردوو له یاریگای ئه‌نفێڵد وله یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی لیڤه‌رپوڵ ریمۆنتادای به‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌دا كرد و به چوار گۆڵ لێی برده‌وه .