‌ ٧ نیشانە ئاشكرای ده‌كات جه‌سته‌ت پرۆتینی پێویسته‌



 
ته‌ندروستی‌ - 

‎پڕۆتین یەکێکە لە پێکھێنەرە خۆراکیە سەرەکیەکان کە پێویستە لە ١٠٪‏ پێویستی وزەی ڕۆژانە ( کەمتر لە ٣٥٪‏) لەو سەرچاوەیەوە بێت واتا ٠،٨ گم بۆ ھەر کیلۆیەک لە کێشی لەش.

قاپێک شیری کەم چەوری بە نیزیکەی (٢٠ ) گم پڕۆتین و پارچە مریشکێک ( ٨٥ گم یان ٣ ئۆنس ) بە بێ پیستەکەی بڕی ٢٥ گم و کوپێک پاقلە بڕی ١٥ گم پڕۆتینیان تێدایە و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن دوو هێنده‌ی‌ كه‌سانی ئاسایی پێویستیان بە پرۆتینە.

نیشانه‌كانی كه‌می پرۆتین له‌ جه‌سته‌دا:

١- ھەڵاوسان : بەتایبەتی ھی قاچەکان و ھەندێ جار دەست و سک. 
٢- گۆڕانی میزاج : زۆربەی گەیەنەرە کارەبایەکانی دەمارەکان لە ترشە ئەمینەکانی پڕۆتین پێک دێن .
٣- پرۆتین پێویستە بۆ گەشە و تەندروست بوونی پێست و قژ و نینۆک.
٤- شەکەتی و بێھێزی : بۆ جەستەیەکی پتەو و ماسولکەی بەھێز، پڕۆتین پێکھاتەی سەرەکیە.
٥- برسیەتی : لە پاڵ کاربۆھایدرات و چەوری، پڕۆتین سەرچاوەی وزەی پێویستە بۆ لەش.
٦- درەنگ چاکبوونەوەی برین بەھۆی کەمی دروست بوونی کۆلاجینی پێویست .
٧- دابەزینی بەرگری لەش بۆ نەخۆشیەکان بەتایبەت نه‌خۆشیه‌ میكرۆبیه‌كان.


PM:02:37:08/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌