پێشمه‌رگه سپۆرت -
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه كه له ئێستادا به‌خواستن یاری بۆ یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند ده‌كات.
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه زیدان ئاره‌زوو ده‌كات له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانی یانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌و به‌یه‌كجاری نه‌یفرۆشێت به یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند .
حه‌كیمی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و به‌خواستن رویكرده یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند و له‌گه‌ڵ ئهویانهیهش ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات .