پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی ویاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێت قوربانی هاتنی ئیدین هازاردی به‌لجیكی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی .
به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئیسكۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نزیكترین یاریزانه له جێهێشتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هاتنی ئیدین هازارد بۆ یانه‌ی شاهانه .
ئه‌و به‌رنامه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه به هۆی ئه‌وه‌ی زیدان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی هێڵی ناوه‌ند و له پێش هه‌مووشیانه‌وه هازارد واژووبكات بۆیه ئیسكۆ ده‌بێته قوربانی گواستنه‌وه‌ی هازارد .