پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی هیلالی سعودی ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو جۆزێ مۆرینهۆ بكاته راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی ده‌كات .
چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یانه‌ی هیلالی سعودی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گفتووگۆی فه‌رمی له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ ده‌كات بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان له شوێنی شامۆسكای به‌ڕازیلی .
ئه‌م وه‌رزه ئاستی هیلال باش نییه ویانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو تیپه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر سكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان .