پێشمه‌رگه سپۆرت -
پزیشكی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌داته هانده‌رانی یانه‌كه‌ی وجه‌خاتده‌كاته‌وه كه سه‌ڵاح ناتوانێت بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده بێت .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووه كه پزیشكی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به یاریزانه‌كه وبه كلوپی راهێنه‌ریشی راگه‌یاندووه كه سڵاح نابێت له یارییه‌كی به‌رشه‌لۆنه یاری بكات .
هاوكات ئه‌و پزیشكه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و پابه‌نده به ڕینمایه‌كانی یه‌كیچتی تۆپی پێی ئینگلیزییه‌وه‌و و هه‌ركاتێكیش یاریزان له سه‌ریدا دووچاری پێكان هات ده‌بێت شه‌ش رۆژ پشوو وه‌ربگرێت .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه شه‌وی سێشه‌ممه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته میوانی لیڤه‌رپوڵ .