پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی حه‌وت یاری كۆتایی هات به هه‌فته‌ی 26 و دوا هه‌فته‌ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و دوایی ئه‌نجام دانی ته‌واوی یاریه‌كانی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 38 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كۆی 26 یاری توانی به 10 سه‌ركه‌وتن و 8 یه‌كسان بوون و 8 دۆڕاندن و هه‌روه‌ك 28 گۆڵ تۆماركردن و 23 گۆڵی له‌سه‌ر تۆماربكرێت و ئه‌و پله‌یه‌ی ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا و بووه یه‌كێك له تیپه‌كانی ڕیزبه‌ندیه‌كانی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوو به كۆكردنه‌وه‌ی 48 خاڵ و هه‌روه‌ك پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز بوو به 44 خاڵ .
هه‌رچی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاراراته 41 خاڵی كۆكرده‌وه و پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا و دهۆكیش به 38 خاڵ پله‌ی چواره‌می مسۆگه‌ر كرد .
پله‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م بۆ یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و زێره‌ڤانی بوو به 34 خاڵ .
شێروانه و هه‌ندرێنیش هه‌رلایه‌كیان 33 خاڵیان به‌ده‌ست هێنا و هه‌شته‌م و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندیان به‌ده‌ست هێنا و زاخۆش له پله‌ی ده‌یه‌م هات به 32 خاڵ ، هه‌رچی یانه‌ی هه‌ولێره 31 خاڵی له كۆی یاریه‌كانی كۆكرده‌وه و پله‌ی یانزه‌ی بۆخۆی به‌ده‌ست هێنا و برایه‌تیش به 30 خاڵ پله‌ی دوانزه‌یه‌مینی یه‌كلاكرده‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و پله‌كانی سیانزه‌یه‌م و چوارده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش بۆ یانه‌ی گازی باكور و ئاكرێ بوو به خاڵه‌كانی 29 و 14 خاڵ كه ئه‌و دوویانه‌یه‌كی كۆتا ڕیزبه‌ندی دابه‌زینه ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان .
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوو :