‌ریاڵ مه‌درید له‌ لایه‌ن یانه‌یه‌كه‌وه‌ شۆك ده‌كرێت


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ ئینتراخت فراكفۆرتی‌ ئه‌ڵمانی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ جۆره‌ رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید كردبێت سه‌باره‌ت به‌ لوجا جۆڤیجی‌ هێرشبه‌ری‌ تیپه‌كه‌یان . 

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا وابڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ لوكا جۆڤیجی‌ سڕبی‌ وئه‌ستێره‌ و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئینتراخت فرانكفۆرت گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن .

به‌ڵام فریدی‌ بۆبیچی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ یانه‌ی‌ ئینتراخت فرانكفۆرت له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ ماركا وتی‌ : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ رێكه‌وتن .

وتیشی‌ : تا ئێستا هیچ گفتووگۆیه‌كی‌ فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید نه‌كردووه‌ . 


PM:06:11:05/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌