تهندروستی -
پاراستنی سیستم و هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانت لە مانگی رەمەزاندا بنەمایەکی سەرەکییە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.
پێویستە رۆژانە بایەخ بەم پێنج خواردنە بدەیت، لە مانگی رەمەزاندا:
1-چەرەس، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3، هاوکات دژە ئۆکسان و هەوکردنە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی.
2-سەوزەکان، وەک سپێناخ و جەرجیر، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ریشاڵ و کانزاکان، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی درەنگ هەست بە برسێتی بکەیت.
3-شیلک و تو، کە دوو جۆری میوەی بەسوودی دژە ئۆکسانن و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ریشاڵەکان.
4-ئەڤۆگادۆ، دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، هاوکات تێرتدەکات و کەمتر هەست بە برسێتی دەکەیت.
5-هێلکە، دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هەربۆیە گرنگە لە پارشێودا یەک هێلکە بخۆیت، بێگومان کوڵاو تەندروسترە، هەم وزەت پێدەبەخشێت و تێریش دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر.