پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 16 یانه به كۆتاهات و له‌م قۆناغه هه‌رتیپێك هه‌شت یاری ئه‌نجام دا .
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه به چوار یاریزانی لاوه‌وه به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خوله‌كه كردوو توانی له كۆی 8 یاری 6 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و یه‌كێك بێت له یانه به‌هێزه‌كانی به‌شداری خوله‌كه .
له دوا یاریی خۆشی دا كه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 4 ئایاری 2019 ئه‌نجامی دا ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی 3-1 یاری له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سه‌لام بباته‌وه .