پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی وه‌رزی 2018 - 2019 ی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به كۆتاهات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت .
دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی هه‌شت یانه‌ی به‌شداری خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئاستێكی به‌رز بگاته یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته ئه‌و قۆناغه ، ئه‌مه‌و دوایی ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به كۆی 35 خاڵ .
ئه‌مه‌و یانه‌ی شوڕته به 46 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كردوو پله‌ی دووه‌میش بۆ یانه‌ی غازی به‌سره بوو به 40 خاڵ.