پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نجام دا‌و توانی دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگی دیكه به‌ده‌ست بهێنێت .
له درێژه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به دوو سه‌ركه‌وتنی دیكه پله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا ، له یه‌كه‌م یاری دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 3 ئایاری 2019 ئه‌نجام دا كچانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3-0 یاری توانی له تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی زیقار بباته‌وه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاریشی به یاریه‌كی به‌هێز له كچانی یانه‌ی ته‌ڵه‌به برده‌وه به ئه‌نجامی 3-1 یاری .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا له قۆناغی یه‌كه‌مدا :
ئه‌نجامی كچانی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌م :
پێشمه‌رگه × فه‌تاتی نه‌جه‌ف 3-0
غاز جنوب - پێشمه‌رگه 3-1
پێشمه‌رگه × زیقار 3-0
پێشمه‌رگه × ته‌ڵه‌به 3-1
ڕیزبه‌ندی قۆناغی یه‌كه‌می یانه‌كان :
غاز جنوب - پله‌ی یه‌كه‌م
پێشمه‌رگه - پله‌ی دووه‌م
ته‌ڵه‌به - پله‌ی سێهه‌م
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئاستی تیپه‌كان زۆر به‌هێز بوون و كچانی پێشمه‌رگه‌ش له ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزدا توانیان سێ سه‌ركه‌وتنی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن كه دڵنیاشین له قۆناغی دووه‌م كه بڕیاره له پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌ڕێوه بچێت ئه‌نجامه‌كانمان باشتر و باشتر ده‌كه‌ین و پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌كه‌مان دێنینه‌وه .