به‌به‌شداری شانزه یانه و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و له نێو هۆڵی وه‌رزش و لاوانی شاری به‌غداد یاریه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له ڕكابه‌رییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێ یاری ئه‌نجام داوه و كوڕانی پێشمه‌رگه له یاریه‌كان و بێ هیچ شكستێك توانیان سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌رده‌وامی پێبده‌ن دوایی بردنه‌وه‌یان له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ( توز و ئاشتی و كازمییه ) .
ئه‌نجامی یاریه‌كان :
پێشمه‌رگه × توز 3-0
پێشمه‌رگه × ئاشتی 3-0
پێشمه‌رگه كازمیه 3-0
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ڕكابه‌ری ده‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .
ئه‌مه‌و بڕیاره هه‌ر تیپێك له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌شت یاری ئه‌نجام بدات و دواجار و له قۆناغی دووه‌م هه‌شت یاری و كۆتا یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌یان و ئه‌نجامه‌كانیان ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاماده‌كاری ته‌واویان هه‌یه و به چه‌ند یاریزانێكی به تواناوه به‌شداریان له یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌مدا كردووه و بۆ ئه‌نجام له یاریه‌كانی شدارن .