پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی وه‌رزش و لاوان ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی دا و بۆ ئاستی كچان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به ئه‌نجامی 3-0 یاری له كچانی فه‌تاتی نه‌جه‌ف بباته‌وه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری خۆیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز كچانی پێشمه‌رگه نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی كچانی غاز جنوب ببڕِێت دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 3-1 یاری به كۆتاهات .
خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری پێنج یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3 ئایاری 2019 دوا یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نجام بدرێت كه به دوو قۆناغ یاریه‌كانی به كۆتادێن .
ئه‌نجامی یاریه‌كانی كچان :
پێشمه‌رگه × فه‌تاتی نه‌جه‌ف 3-0
غاز جنوب - پێشمه‌رگه 3-1
خشته‌ی یاریه‌كانی كچانی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3 / 5 / 2019
پێشمه‌رگه × زیقار
پێشمه‌رگه × ته‌ڵه‌به