پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نیشان شكانی یانه‌كانی كوردستان له نێو هۆڵی داخراوی نیشان شكێنی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهاتن و له كۆتا ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا كوڕانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بوو.
له یاری ده‌مانچه و بۆ ئاستی تاك جه‌مال عه‌بدولاَ له یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا به كۆكردنه‌وه‌ی 527 خاڵ و پله‌ی دووه‌می بۆ یاریزان شكۆ سه‌باح بوو له یانه‌ی ئاشتی به 523 خاڵ و پله‌ی سێهه‌می ئه‌و یاریه‌ش بۆ یاریزان ڕێژوان جه‌مال بوو به كۆی 485 خاڵ له یانه‌ی ئاشتی .
له سه‌ر ئاستی تاكی تفه‌نگیش پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو كه ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :
شاخه‌وان غه‌فور - یانه‌ی سۆلاڤ - 540 خاڵ
هه‌ردی جه‌مال - یانه‌ی پێشمه‌رگه 496 خاڵ
ئه‌حمه‌د ئارام - یانه‌ی پێشمه‌رگه 492 خاڵ
هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تیم و بۆ یاری تفه‌نگ پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی سۆلاڤ بوو به كۆكردنه‌وه‌ی 1486 خاڵ و پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو به 1476 خاڵ ، ئه‌مه‌و پله‌ی سێهه‌م یانه‌ی بابه‌گوڕ گوڕ به‌ده‌ستیان هێنا به كۆكردنه‌وه‌ی 1303 خاڵ .
ده‌مانچه‌ی‌ی تیمیش یانه‌ی ئاشتی به 1468 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م و پله‌ی دووه‌میش بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو به 1447 خاڵ و دواجار و پله‌ی سێهه‌م كوڕانی یانه‌ی خاك به‌ده‌ستیان هێنا به كۆكردنه‌وه‌ی 1146 خاڵ.